ئەم سیستەمە بەتەواوەتی لەسەر داواکاری و خواستی سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیای بەمۆ بنیاد نراوە کە خاوەنی بەرهەمەکانی (برنجی محمود و شیری وشکی ئاڵتونسایە)، وە سیستەمەکە کارەکانی بەم شێوازە بۆ ئاسان کردون:

١/ خێراکردنی کارەکان بەشێوازێک لە هەمان کاتی سەرداندا ئەنجامی سەردانەکە لەلای بەڕێوەبەرانو بەرپرسانی کۆمپانیایە

٢/ ئاسانکردنی کارەکان بۆ موشریفەکان بەشێوازێک کە تەواوی پڕۆسەکە کراوە بە ئەلکترۆنی و لە ڕێگەی پادەوە ئەنجام دەدرێت

٣/ نەهێشتنی ماوەی نێوان شارەکان بەشێوازێک کە هەمو موشریفەکان کاری ڕۆژانەیان بەشێوەی ناوەندی ئەنجام دەدەن و بەستنەوەی هەمویان بە ئۆفیسی سەرەکییەوە

٤/ پاراستن و هەڵگرتنی داتاکانیان بە شێوەی ئەلکترۆنی و جیاکردنەوەی زانیارییە ناپێویستەکان

٥/ خستنە بەردەستی ڕاپۆرت بەویستی خۆیان و شێوازی کارەکەیان

٦/ سیستەم بە هەردو زمانی کوردی و عەرەبی لەسەر بنەمای وێب داڕێژراوە