بەهێزترین چارەسەری دیجیتاڵی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکەت SHARP ERP
سیستەمی گشتگیری SHARP ERP بەرهەمی کۆمپانیای شارپ سۆفتە، دیزاینکراوە بە ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ یەکخستنی تەواوی بەشەکانی کۆمپانیاکەت لە یەک سەکۆی پێشکەوتوودا.
گەشەسەندووترین ERP لە عێراقدا بۆ ساڵی 2023
باشترین سیستەمی دارایی لە عێراقدا بۆ ساڵی 2024
بڕوانامەی ISO 27001 بۆ پارێزراوی زانیاری و داتا
خزمەتگوزاری و پاڵپشتی ناوخۆیی و خێرا
بڕوانامە و خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانمان
شانازی دەکەین کە بەرهەمەکانمان لەلایەن ڕێکخراو و دامەزراوە جیهانییەکانەوە بە بەرزترین ئاست هەڵسەنگێندراون
خەڵاتی باشترین سیستەمی ERP لە عێراق (2023)
بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی The Global Economics (UK) سیستەمەکەمان وەک یەکەم سیستەم لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ وەک داهێنەرترین سیستەمی ERP دەستنیشانکرا، و لە دوبەی خەڵاتی فەخری پێبەخشرا.
باشترین سیستەمی دارایی لە عێراق (2024)
لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن ڕێکخراوی International Finance (UK) سیستەمەکەمان دەستنیشانکرا وەک Runner-up بۆ باشترین و وردترین سیستەمی دارایی و ژمێریاری لە عێراقدا.
بڕوانامەی نێودەوڵەتی ISO/IEC 27001
بەدەستهێنانی متمانەی ئاسایشی زانیارییەکان؛ گەرەنتی پاراستنی داتای بازرگانی، ژمێریاری و نهێنی بەکارهێنەرانمان بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی سایبەری جێبەجێ دەکات.
SHARP ERP
سەکۆیەکی بەهێز و پێویست بۆ بەڕێوەبردن و یەکخستنی هەموو بەشە گرنگەکانی کارەکەت لەسەر یەک سیستەمی یەکگرتووی سەردەمیانە.
دارایی و ژمێریاری (Finance)
بەڕێوەبردنی تەواوی سەرمایە و هاوسەنگی دارایی کۆمپانیا بە وردبینی بەرز، پارێزراو لە هەڵە.
- بەڕێوەبردنی پێشکەوتووی سەرمایە و موڵک (Asset Management)
- ڕاپۆرتی گشتگیری دارایی، باڵانس شیت و داهات/خەرجی
- بەڕێوەبردنی بودجە و هێڵی وردبینی (Auditing & Budgeting)
سەرچاوە مرۆییەکان (HR & Payroll)
بەڕێوەبردنی تەواوی پەیوەندی فەرمانبەران، کاتی کارکردن، مووچە و مۆڵەتەکان بە شێوازی ئۆتۆماتیکی.
- داتای یەکگرتووی فەرمانبەران و بەڵگەنامەکان
- حیسابکردنی ئۆتۆماتیکی مووچە و پاداشت (Payroll)
- بەستنەوە بە پەنجەمۆر، دەوام و مۆڵەتەکان
کۆگا و زنجیرەی دابینکردن (Supply Chain)
کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی مەخزەن، هاوردەکردن، داواکاری کڕین و جوڵەی کەرەستەکان بە ڕاستەوخۆیی.
- ڕێکخستن و پۆلێنکردنی کاڵا و کۆگاکان (Multi-Warehouse)
- سیستەمی داواکاری کەرەستە و پرۆسەی کڕین (Procurement)
- ئاگادارکردنەوەی خێرای کەمبوونەوەی کاڵا لە کۆگادا
پرۆسەی کار و کارگێڕی (Workflow & Admin)
بەئەلیکترۆنیکردنی تەواوی نووسراوەکان، ئەرشیف، واژۆکردن و ڕێڕەوی کار بەبێ کاغەز.
- بەڕێوەبردنی نووسراوە فەرمییەکان (Divan Letters & Archiving)
- ڕەزامەندی زنجیرەیی داواکارییەکان (Approval Workflow)
- تۆماری لۆگ و مێژووی تەواوی گۆڕانکارییەکان
بەرهەمهێنان و کارگەکان (Manufacturing)
سیستەمی تایبەتمەند بۆ کارگەکانی نەوت، کۆنکرێت و بەرهەمهێنان بۆ کۆنتڕۆڵی تێچوو و کەرەستەی خاو.
- پلاندانانی کەرەستەی بەرهەمهێنان (Bill of Materials - BOM)
- کۆنتڕۆڵی خێرای پرۆسەی دروستکردن و تێچووی یەکە
- ڕاپۆرتی وردی پاشماوە و بەفیڕۆچوونی مەواد
تەرازووی بارهەڵگر (Weighbridge)
بەستنەوەی ڕاستەوخۆی تەرازووی پیشەسازی بە سیستەمی فرۆشتن و دارایی بۆ پێوانی کێشی ئۆتۆمبێلە بارگراوەکان.
- پێوانی دینامیکی و تۆماری کێشی خاو و کێشی پوخت
- خوێندنەوە و تۆمارکردنی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل
- دەرکردنی پسوولەی فەرمی و بەستنەوە بە کۆگا لە یەک چرکەدا
فرۆشتن و پەیوەندییەکان لە بیناسازیدا (CRM)
یەکپارچەکردنی کارەکانی بەشی فرۆشتن و پەیوەندییەکانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانی بە باشترین شێواز و ئاسانترین ڕێگاکان.
- ناساندنی کڕیارەکان و تەواوی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنیان
- گرێبەست و شێوازی پارەدان و کاتی قیستەکان
- کۆنتڕۆڵکردنی حیجز و فرۆشراو و بەردەست لە یەک شوێندا
پێشینەی بەڵێندەر (Contractor Advance Payment)
تەواوی پەیوەندی، گرێبەست و پێشینەی بەڵێندەران کۆنتڕۆڵ دەکات هەنگاو بەهەنگاو بەپێی گرێبەست و پێوانە پێشکەشکراوەکان.
- ناساندنی گرێبەست و گۆڕانکارییەکانی بەتەواوی وردەکارییەکانەوە
- پێشکەشکردنی پێوانەکان و ڕێڕەوی پەسەندکردنی سلفەکان
- جیاکردنەوەی ژمێریاری شایستەبوو کاش و موڵک بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی
پاڵاوگەکانی نەوت و گاز و قیر (Petrol)
کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی کارەکانی ناو پاڵاوگە لە سەرەتای وەرگرتنەوە بۆ تاقیگە و پاشان بەرهەمهێنان و فرۆشتن بەپێی ستانداردەکان.
- تاقیگە و کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتی بەرهەمەکان و کۆگاکان
- دروستکردنی مەنەفێست و کۆنتڕۆڵکردنی گرێبەستی کڕین و فرۆشتن
- کۆنتڕۆڵکردنی پارێزراوی و پشکنینەکان بەپێی ستاندارد
سۆفتوێری تایبەتمەند (Custom Software)
هەموو بزنسێک ڕێڕەوی تایبەتی خۆی هەیە؛ تیمی ئەندازیارانی شارپ سۆفت سیستەم و پڕۆگرام بە تایبەت بەپێی قەبارە و پێداویستی وردی کۆمپانیاکەت لە سەرەتاوە دادەڕێژن.
شیکاری سیستەم (System Analysis)
لێکۆڵینەوەی قووڵ لە پرۆسەی کارەکانت بۆ دۆزینەوەی باشترین کورتەڕێ بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی کارایی.
گونجاوترین چارەسەر (Tailored Solution)
دیزاین و پەرەپێدانی تەلارسازی سۆفتوێر کە بە تەواوی هاوتای پێداویستی بزنسەکەت بێت نەک کڕینی بەرنامەی ئامادەی سنووردار.
ڕادەستکردن لە کاتی دیاریکراو
پابەندبوون بە خشتەی کاتی پرۆژەکە لەگەڵ بەرزترین کوالیتی کۆد بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم.
١ ساڵ پاڵپشتی بەخۆڕایی
تیمی پاڵپشتی تەکنیکی شارپ سۆفت بەردەوام لەگەڵتان دەبێت بۆ ڕاهێنانی ستاف و گەرەنتی کردنی بەرەوپێشچوونی بێ کێشە.
بیرۆکەیەکی تایبەتت هەیە بۆ سۆفتوێری کۆمپانیاکەت؟
ئێمە بیرۆکەکانت دەکەینە سۆفتوێرێکی پێشکەوتوو و بەردەوام گەشەسەندوو.
هاوبەشەکانی سەرکەوتن
متمانەپێکراو لەلایەن گەورەترین کۆمپانیا و دامەزراوەکان
ئامادەیت بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی کارەکەت؟
تیمی پسپۆڕی شارپ سۆفت ئامادەیە لە نزیکەوە بینەری دیمۆی تایبەت بن و وەڵامی هەموو پرسیارەکانتان بداتەوە.
سلێمانی - ئۆفیسی سەرەکی
گوندی ئەڵمانی، ڤێلا ژمارە ١٤
بەغدا - لقی بەغدا
گەڕەکی الجامعة - شەقامی سەرەکی ئەبو غرێب (نزیک مزگەوتی النجمة)
پەیوەندی بکە
+964 (0) 770 364 0579
ئیمەیڵی فەرمی
info@sharpsoftco.com | sales@sharpsoftco.com